لە کەلار ۱٦۸ کەس خراونەتە ژێر چاودێریی چڕەوە
ئاماژە بە ئەوەش دراوە"لەماوەی ۲٤ کاتژمێری رابردوودا ۲ هاووڵاتى له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هەرێمی کوردستان و پاش پشكنینی سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌كراون بۆ گەرهنتینهى كه‌لار".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "له‌نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكى گوماناوی تۆمار نه‌كراوە و كۆی گشتى ئه‌وانه‌ى ئێستا له کەرێنتینەدان گەیشتووەتە ۱٦۸ کەس".
جەخت لەوەکراوەتەوە "له‌و ماوه‌یه‌دا له هه‌رچوار بازگه‌ى ده‌روازه‌ى گەرمیان به دیوی ناوچه‌كانى تری عێراق (كفری، زینانه، شێخ له‌نگه‌ر و ساڵه‌ح ئاغا)، تیمی ته‌ندروستى تایبه‌ت جێگیر كراون و تیمەکان له ۲٤ کاتژمێری رابردوودا پشكنینیان بۆ ۳ هەزار و ٤٦۳ هاووڵاتی کردووە".
باسنيوز
