ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی لە پرۆفیسۆرێکی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا

ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی لە پرۆفیسۆرێکی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە مامۆستایەکی زانکۆی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

دکتۆر زانا ڕەئوف، هاوڕێی پرۆفیسۆرەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێل لە پرۆفیسۆر د. محەمەد ڕەئوف، مامۆستای زانکۆی داوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پاش ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، پرۆفیسۆر محەمەد رەئوف گیانی لەدەست داوە.

د. محەمەد رەئوف، پرۆفیسۆر بووە لە بواری ئابووری و مامۆستای زانکۆی سلێمانی بووە.












باسنیوز

Top