پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد
بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر کە تێیدا ئەوە خراوەتە روو کە ئەو کافتریا و نێرگەلەی تێدا دەکێشرێت، دەبێت دەست بەجێ ئیجرائات بکرێت و نێرگەلەکان دەست بەسەردا بگیرێن، لە هەر شوێنێکیش دووبارە سەرپێچی کرد ئەوە شوێنەکە بۆماوەی هەفتەیەک دابخرێت.
جەختیشکراوەتەوە، لەسەرجەم بازگەکانی سنووری هەولێر لەگەڵ موسڵ، کەرکووک و مەخموور تیمی تەندروستی و پێداویستی پزیشکی دابین کراوە، دەبێت ئەم تیمانە بەردەوام بن لەو بازگانە و رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.
باسنيوز
