پەرلەمانی کوردستان دەرگای وەرگرتنی پرۆژە و پێشنیازی یاسا دەکاتەوە
سبەینێ یەکشەممە١ی٣ی٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان وەرزی بەھارەی دەست پێ دەکات و لە ماوەی یەک مانگدا دەرگا بۆ حکوومەت و فراکسیۆنەکان دەکاتەوە و پرۆژە و پێشنیازی یاسا پێشکەش بکەن.
خەدیجە عومەر مزووری، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند لە سبەی یەکشەممەوە وەرزی نوێی یاسادانان دەست پێ دەکات کە بە وەرزی بەھارە ناسراوە.
گوتیشی لە سبەی١ی٣ تا ٣١ی٣ پەرلەمان دەرگا بۆ پێشکەشکردنی پرۆژە و پێشنیازی یاسا دەکاتەوە بۆ ئەم وەرزەی یاسا دانان.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، لە سی رۆژی سەرەتای ھەر وەرزێکی یاساداناندا پرۆژە و پێشنیاز لە فراکسیۆنەکان و حکوومەت وەردەگرێت.
سبەی پەرلەمانی کوردستان لە دوای مانگێک پشووی زستانە دەست بە کۆبوونەوەکانی خۆی دەکاتەوە.
باسنيوز
