هاتنی گەشتیاران بۆ دەڤەری سۆران سنووردار دەكرێت

 هاتنی گەشتیاران بۆ دەڤەری سۆران سنووردار دەكرێت


بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ئاشكرای دەكات، بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاتنی گەشتیاران لەڕێگەی كۆمپانیاكانەوە سنووردار كراوە و ئەوەش هاتنی گەشتیارانی كەم كردووەتەوە.

بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، راگەیاند: "هەرچەندە هاتنی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكەمان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ هەینی 28/2/2020 گەشتیارێكی زۆر روویان لە دەڤەرەكەمان كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەی كۆرۆنا لە وڵاتانی دەوروبەر، بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاتنی گەشتیاران بەتایبەت لەڕێگەی گرووپی كۆمپانیاكانی گەشتیاری سنووردار كراوە".

گوتیشی: "سنوورداركردنی گەشتیاران بووەتە هۆكاری ئەوەی كە رێژەی هاتنی گەشتیاران لە شار و شارۆچكەكانی عێراق و دەورووبەر بۆ سنوورەكەمان بە بەراورد بە پێشتر ڕوو لە كەمبوونەوە بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستاش رانەگیراوە و هاتنی گەشتیاران بەردەوامە".










باسنيوز
Top