لە گرێسپی 22 هەزار قوتابی دەستیان بە خوێندن کردەوە

لە گرێسپی 22 هەزار قوتابی دەستیان بە خوێندن کردەوە
لە شارۆچکەی گرێسپی رۆژئاوای کوردستان، پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردوەتەوە و 22 هەزار و 457 قوتابی دەستیان بە خوێندن کردەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لەسەر ئەرکی سوپای تورکیا، پارێزگای رووها، مانگی سووریی تورکی و رێکخراوە مرۆییەکانی ئەو وڵاتە، سەرجەم قوتابخانەکانی گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان نۆژەنکراونەتەوە و پێداویستییەکانی قوتابخانە و پەڕاوگەکان بۆ قوتابییەکان دابینکراوە.

بەمەش، 22 هەزار و 457 قوتابی لە 267 قوتابخانە درێژە بە پرۆسەی خوێندن لە گرێسپی دەدەن. هەروەها هەزار و 151 مامۆستا کە زۆربەیان لە قوتابخانەکانی گرێسپی مامۆستابوون، گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای پاڵپشتیکاری لە 9ی تشرینی یەکەمی رابردوو هێرشیانکردە سەر رۆژئاوای کوردستان.
Top