ناسنامەی ڕووفاتەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال ئاشکرا کرا
خەیری ئیبراهیم، لە لیدوانێکدا ڕاگەیاند: "لەنێو ٣٤٥ ڕووفاتی نێو ١٧ گۆڕی بەکۆمەڵ، کە هی خەڵکی گوندی کۆچۆ بوون، ئەمڕۆ ناو و ناسنامەی ٦٢ کەس لە لایەن پزیشکی دادی بەغداوە ئاشکرا کرا."
لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ئاداری ساڵی ڕابردوو دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرابوو.
ئیبراهیم ئاماژەی دا: ''هەموو ئەو کەسانە خەڵکی گوندی کۆچۆن و تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ٨٦ ساڵیدایە.''
