بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەزادخانەی کەلار دادەخرێت

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەزادخانەی کەلار دادەخرێت
بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەزادخانەی کەلار دادەخرێت.

هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ڕايگەیاند: "بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناخۆ و بەمەبەستی ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو گردبوونە و قەرەباڵغییەک رێگەپێنەدراوە".

گوتیشی: "لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیارە، بەبڕیاری قایمقامی قەزای کەلار بۆ سبەینێ هەینی 28/2/2020، مەزادخانەی کەلار دادەخرێت و دوا لە هاووڵاتیان و کاسبکاران دەکەین هاوکار و پشتیوانمان بن".

ئاماژەی بەوەشدا، کە بەبڕیاری قائیمقام هەر ئەمڕۆ دەستکراوە بەداخستنی سەرجەم چایخانە و هۆڵی بلیارد و لەشجوانی و مەلەوانگەکانی سنوورەکە.











باسنيوز


Top