تەندروستیی كەركووك: دۆخی چوار تووشبووەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو باشی دەڕوات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/2/2020، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕايگەیاند، دۆخی تەندروستی ئەو چوار كەسەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە لە كەركووك زۆر بەرەو باشی رۆیشتووە، بەتایبەت سێ كەسیان زۆر باش بوون و تایان تا ڕادەیەكی باش دابەزیوە، یەكێكیان نەبێ كەمێ ئاسەواری زیاتری ئەو ڤایرۆسەی پێوە ماوە، ئەویش پێشبینی دەكرێت زۆر باش بێتەوە".
گوتیشی: "ئەوان لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدان و موغەزیان بۆ دادەنرێت تا ئەو كاتەی بە تەواوەتی لەو ڤایرۆسە نەجاتیان دەبێت".
ماوەی چەند ڕۆژێکە چوار ئەندامی ماڵباتێک لە کەرکووک کە دەگوترێ لە ئێران گەڕاونەتەوە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا لەژێر چاودیریی پزیشکیدان.
باسنيوز
