ڕێنوێنییه‌كى تازە بۆ ئەو پیشوه‌ره‌ ئێرانییانه‌ ده‌ركرا كە ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستانن

ڕێنوێنییه‌كى تازە بۆ ئەو پیشوه‌ره‌ ئێرانییانه‌ ده‌ركرا كە ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستانن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرك، نووسراوێكی لەبارەی نوێكردنەوەی ماوەی مانەوەی بۆ ئه‌و پیشوه‌ره‌ ئێرانییانە بڵاو كردەوە، كه‌ ئێستا لە هەرێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.

نووسراوەكە له‌ ڕۆژی 25/2/2020، ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرك كراوە، تێیدا هاتووە ئەو هاووڵاتییه‌ ئێرانییانەی كە لە هەرێمی كوردستان دەمێننەوە و كار دەكەن و پیشەوەرن، پێویست ناكات بۆ نوێكردنەوەی ماوەی مانەوەیان بچنە سنووری ئێران و بگەڕێنەوە ناو هەرێمى كوردستان.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا داوا لە دەروازەكان كردووە، پێویستە دەروازەكان كاری نوێكردنەوەی پیشەوەران ئەنجام بدەن، تا مەترسیی ئەو پەتایە كۆتایی پێ دێت و چارەسەر دەكرێت.










باسنيوز


Top