له قه‌ڵادزێ به بڕى زیاتر له 108 ملیۆن دینار دوو پرۆژه‌ى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجام دراوە، بە بڕی 108 ملیۆن و 292 هه‌زار دینار، دوو پرۆژه‌ى كاره‌با له سنوورى پشده‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
كارهبارى سلێمانى پرۆژه‌كانى خستووه‌ته ڕوو، كه بریتین لە:
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هێڵى په‌ستان نزمى ناحیه‌ى هێرۆ له گوندى سپیانه‌وه تا گوندى بێناسه و داره‌شمانه، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى 13 له وێستگه‌ى 132 كه‌ى ڤى قه‌ڵادزێ، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌باى گوندى نووره‌دین بۆ سه‌ر فیده‌رى 33ى كه‌ى ڤى ئیسێوه له وێستگه‌ى 1312 كه‌ى ڤى قه‌ڵادزێ.
بڕیاریشه پرۆژەكان لەماوەی 40 رۆژدا تەواو بێت و لەلایەن كۆمپانیای (شازهكار) جێبەجێ دەكرێن.
باسنيوز
