پەرلەمانتارێکی کورد: موقتەدا سەدر کوردی بریندار کردووە و پێویستە وەڵامی بدرێتەوە
موقته‌دا سه‌در، رێبەری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند، "ده‌بێ حه‌ق بگوترێت، وه‌ك چۆن خوای گه‌وره شیعه‌كانی به تاقمێكی سیاسیی گه‌نده‌ڵ تاقیكرده‌وه کە خۆیان لەسه‌ر شیعه‌كان هه‌ژمار ده‌كه‌ن، سوننه‌كانیشی بهتاقمێكی سیاسیی گه‌نده‌ڵ تاقیكرده‌وه. به‌ڵام، وه‌ك چۆن گه‌نده‌ڵه‌كانی شیعه نوێنه‌رایه‌تیی شیعه ناكه‌ن، گه‌نده‌ڵه‌كانی سوننه‌ش نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌كان ناكه‌ن. بۆ كوردیش هه‌مان شت ره‌وایه".
رێبەری رەوتی سەدر لە درێژەی توویتەکانیدا دەڵێت "ئێمه‌ی عێراقییه‌كانیش به سوننه، شیعه و كوردەوە براین. سیاسهتڤانهكانمان به گه‌نده‌ڵی، تیرۆر، بۆمب، سته‌م، ده‌سه‌ڵات، پشكپشكێنه و هه‌ژموونیان، لێكمان ناكه‌ن و ته‌باییمان تێكنادهن. خۆشه‌ویستیی نیشتمان، شیعه و كورد و سوننه كۆده‌كاته‌وه".
لە وەڵامی ئەو توویتانەی موقتەدا سەدر و گوتەکانی دوو رۆژ پێش ئێستایدا، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "قسەکانی موقتەدا سەدر دڵی سەتان هەزار کورد بریندار دەکات."
دانا محەممەد جەزا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: "بەداخەوەین بۆ ئەو قسانەی موقتەدا سەدر، پێشتریش قسەی لەسەر هەرێمی کوردستان کردووە. باشتروایە سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان وەڵامیان هەبێت. قسەکانی موقتەدا سەدر دڵی سەتان هەزار کورد بریندار دەکەن، کە لەرێگەی ئازادی کوردستانەوە کەسوکاریان شەهیدبوون."
دانا محەممەد جەزا گوتی: "ئەو جۆرە لێدوانانەی سەدر کە بەرپرسانی هەرێمی کورستان بە گەندەڵ ناودەبات، ناتەبایی و بێمتمانەیی دروستدەکات، لەکاتێکدا پێشتر کورد و شیعە پێکەوە خەباتیان بۆ ئازدی دژی رژێمی پێشوو کرد، بەڵام ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سیاسییەکان بە گەندەڵ ناودەبات، یان پێشمەرگە بە میلیشیا ناودەبات و قسە بە کورد دەڵێت".
جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: "تۆمەتبارکردنی هەموو سیاسییەکان تەندروست نییە. ئەوەی لەناو یاریی سیاسیی‌دا بێت و رەوتی سیاسی هەبێت، هەق نییە بەو شێوەیە قسە بکات."
جەمال کۆچەر گوتیشی: "بۆیە ئەوەی کوتلە و فراکسیۆنی سیاسی هەبێت و بەشداری هەڵبژاردن و حکومەت بێت لەجێگەی خۆیدا نییە خۆی بێلایەن و سەربەخۆ ببینێت."
هاوکات ئه‌سعه‌د مورشیدی، په‌رله‌مانتاری رەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی، "له راستیدا نامه‌وێ تێبینی له‌باره‌ی دوایین توویتی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در بده‌م، چونكه له‌كاتێكی زۆر هه‌ستیاردایه و هه‌ر جۆره لێدوانێك خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرێت".
ئەسعەد مورشیدی گوتیشی، "باشتر وایه هاوڕێیانمان له فراکسیۆنی سائیروون له‌مباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن، لانیكه‌م سەدر سه‌ركرده‌ی ئه‌وانه و دەبێت ئه‌وان زانیاری‌یان هه‌بێت یان بزانن سه‌در مه‌به‌ستی له‌م توویته چییه و ئاماژه به‌كام لایه‌نی سیاسی ده‌دات له‌نێو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا".
