مەخموور.. بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو شەش هاووڵاتی بریندار بوون

مەخموور.. بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو شەش هاووڵاتی بریندار بوون
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندێکی سنووری قەزای مەخموور، بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراوەوە، شەش هاووڵاتی بریندار بوون.

عەبدوڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی لەمبارەوە ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 26/2/2020، بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە گوندی (عەلیئاوا)ی سنووری قەزای مەخموور، شەش هاووڵاتیی بریندار بوون".

گوتیشی: "بۆمبە چێندراوەكان نوێن و كردەوەكە كردەوەیەكی تیرۆریستییە و لەلایەن داعشەوە بۆمبە چێندراوەكان لەسەر ڕێگاكان دانراون".

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و نەمانی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، سەقامگیریی ئەمنیی ئەو ناوچانە تێک چووە و هێزە عێراقییەکان توانایی دابینکردنی ئاسایشیان نییە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی تیرۆریستی داعشیش بووەتە مەترسییەک بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان.











باسنيوز



Top