گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پشووی فەرمی بڵاو کردەوە

 گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پشووی فەرمی بڵاو کردەوە


گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پشووی فەرمییەوە بڵاو کردەوە.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، پشووەکان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکوومی و ناحکوومی/ ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٦ تاوەکوو ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/١٠ دەبێتە پشووی فەرمی، و ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار، و ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ خوێندن لەو شوێنانە دەست پێدەکاتەوە.

جەختیشی کردووەتەوە، لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکوومی و تایبەتەکان)، لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەکوو ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـووی فەرمی (کە ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار) و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەست پێدەکاتەوە.

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت ئەوەشی راگەیاندووە کە هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو هەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠. هەروەها وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

ڕوونكردنەوەیەك لەگوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

دوابەدوای كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بەپشووی ناوەندەكانی خوێندن دەركرد، لەم بارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم رونكردنەوەیە لەبارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕوو.

پشووەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

١. لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٦ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٠ دەبێتە پشووی فەرمی، و (ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٢. لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتـی ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـووی فەرمی (کە ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٣. بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠.

٤. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٢/٢٦
Top