گوتەبێژی حکوومەتی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

 گوتەبێژی حکوومەتی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە


ئێران بە نوێترین ئاماری گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاشکراش کرا گوتەبێژی حکوومەتی وڵاتەکەش تووشی ڤایرۆسەکە بووە.



لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٧ کەس و میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردەوە کە عەلی رەبیعی گوتەبێژی حکوومەتی ئێرانیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ جێگری وەزیری تەندروستی وڵاتەکەش ڕایگەیاند کە تووشی ڤایرۆسەکە بووە.



لەلایەکی دیکەوە لە نوێترین لێدوانیدا جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد کە بەیەکەوە ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.







باسنیوز
Top