روونكردنه‌وه لەباره‌ى راگرتنى گه‌شتى عومره‌كارانى هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت
شێخ قاسم به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی کوردستان رايگه‌یاند: "دواى بڵاوبوونه‌وى ڤایرۆسى كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆى له‌گه‌ڵ وڵاتانى چین و ئێران‌دا، به‌ڵام هاتووچۆ و گه‌شتكردن بۆ وڵاتى سعودییه ئاساییه بۆیه گه‌شته‌كانى عومره‌كارانى هه‌رێم بۆ سعودیه به‌رده‌وام ده‌بن و به‌هیچ جۆرێك بیر له‌راگتنیان نه‌كراوه‌ته‌وه،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمیش رێوشوێنى پێویستى گرتۆته‌به‌ر له پێناو خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه".
راشیگه‌یاند: "رێنمایی پێویستمان به كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به گه‌شتى عومره و عومره‌كاران داوه، بۆئه‌وه‌ى به‌ر له گه‌شت كردن سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ن له فڕۆكه‌خانه به‌مه‌به‌ستى پشكنینیان و دڵنیابوون،له سعودیه‌ش سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن و له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌شدا بۆ كوردستان به‌باشى ده‌پشكندرێن".
ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌ش كرد، کە تائێستا هیچ حاڵه‌تێكى بوونی ڤایرۆسه‌كه له سعودیه تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت رێژه‌ى عومره‌كارانى هه‌رێمی کوردستان بۆ سعودیه كه‌م بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو به‌هۆى ترس و دڵه‌ڕاوكێى هاووڵاتییان.
باسنيوز
