سبەی قایمقامی کۆیە دەگۆڕدرێت و جێگرێکی دیکەش بۆ پارێزگاری هەولێر دادەنرێت
کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رياگەیاند، سبەی چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٧٦ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەبەسترێت لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە ئاستی پارێزگا و قایمقام.
ڕوونیشی کردەوە، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی، مەسعود کاڕەش وەکوو جێگری پارێزگار بۆ کاروباری هونەری دادەنرێت و یوسف حەسەنیش کە کاندیدی فراکسیۆنی یەکێتییە، بۆ پۆستی قایمقامی کۆیە داندراون.
جەختیشی کردەوە کە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی نۆیەم گۆڕانکارییەکان دەکرێت، پێشتریش پارێزگار و جێگرێکی دیکە گۆڕانکارییان تێدا کراوە و ”بەپێی یاسا پارێزگار دوو جێگری هەیە ئیداری و هونەری“.
باسنيوز
