سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگاکە پشوو دەبێت
کەمێک لەمەوبەر ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەیاند: ”ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، بە دەنگی ١٤ ئەندام، بڕیارمان دا دەوامی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی تا دواى نهورۆز رابگیرێت“.
ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ هەموو قوتابخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری ئاگادار دەکەنەوە کە لە سبەیەوە دەرگای قوتابخانەکان دابخەن.
هەر لەمبارەیەوە، مینا سامی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی پارتی رايگەیاند، بڕیاری پشوو لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ تاوەکوو ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت.
باسنيوز
