له سلێمانى هه‌شت كه‌س به تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، له ماوه‌ى 15 ڕۆژى ڕابردوودا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی هەشت تۆمەتباریان به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دزی دەستگیر كرد، كه به‌م شێوه‌یه‌یه
- تۆمەتبارێك بە تۆمەتی دزینی ئامێری پشكنینی نه‌خۆش لە نەخۆشخانە دەستگیر كراوە.
- دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی جلوبه‌رگ لەناو بازاردا دەستگیر كراون.
- ده‌ستگیركردنی چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزی لە چەند سووپەرماركێتدا لەناو شاری سلێمانی.
- تۆمەتبارێك بە تۆمەتی دزینی كەلوپەل لەناو بازاڕدا دەستگیر كراوە.
پۆلیسى سلێمانى له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
باسنيوز
