زاگرۆز فەتاح، بەڕێوبەری گشتی پلانی پڕۆژەکان: کاروباری فەرمانگەکانی ھەرێمی كوردستان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

 زاگرۆز فەتاح، بەڕێوبەری گشتی پلانی پڕۆژەکان: کاروباری فەرمانگەکانی ھەرێمی كوردستان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
وەزارەتی پلاندانان کاروبارەکانی بە ئەلیکترۆنی دەکات، لە چوارچێوەی ئەو پلانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیەتی بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی کاروباری فەرمانگەکان.

بەڕێوبەری گشتی پلانی پڕۆژەکانیش لە وەزارەتی پلاندانان دەڵێت "ئەم پڕۆژەییە رۆتین کەمدەکاتەوە و کاروبارەکان خێراتر دەکات.

وەزارەتی پلاندانان بە دوو رێگا سیستمی کارکردن لەنێوان وەزارەتەکانی ھەرێم بۆ رایکردنی کاروبارەکانیان بە ئەلیکترۆنی دەکات. ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ھەوڵەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دێت، بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستمی بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەت و فەرمانگەکانی.

زاگرۆز فەتاح، بەڕێوبەری گشتی پلانی پڕۆژەکان لە وەزارەتی پلاندانان بە كوردستان24ی راگەیاند: "بە ئەلیکترۆنی كاروبارەكان وادەكات چیتر پێویست نەكات لە رێگەی پێگەیەك پەیوەندیی لەنێوان وەزارەتەكان ھەبێت و چیتر كار بە نووسراو گۆڕینەوە نەكرێت، لە ھەنكاتدا ھاووڵاتیان ئاگاداری قۆناغی پڕۆژەكان دەبن، ھاوكات بەڵێندەران دەتوانن لە رێگەی ئەو پێگەیە بەشداری لە وەرگرتنی تەندەری پڕۆژەكان بكەنم بەشێوەیەكی شەفاف و دوور لە گەندەڵی پڕۆژە دەدرێن بە بەڵێندەران".

بەڕێوبەری بەشی یاسایی لە دەستەی وەبەرھێنان رایدەگەیەنێت، ئەم پڕۆژەیە ئاسانکای زۆر بۆ پڕۆژەکان دەکات، بەتایبەت بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە رێگەی ئۆنلاینەوە تەندەریان بۆ دەکرێت و وەبەرھێنەران دەتوانن بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکان داواکاری پێشکەش بکەن.



K24
Top