دكتۆر عەرەفات كەرەم ستونی ئەندامی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان : بەردەوام دەبین لە گفتگۆکانی پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.
د. عەرەفات ئەندامی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان، راگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاردرا ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە گفتگۆکانی پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.
جەختیشی کردەوە کە بۆ ئەم مەبەستە، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان کە بڕیار دراوە ئەمجارە ”شاندەکە بچووک بکرێتەوە و ھەر لایەنە و پێکھاتەیەکی سیاسی، یەک ئەندامی لە شاندەکە ھەبێت بۆ گفتگۆکردنی پێکھێنانی کابینەکەی عەلاوی“، بچنە بەغدا.
گوتیشی: ”ھەرێمی کوردستان دڵنیا نییە لە پێکھێنانی کابینەکەی عەلاوی و دەیەوێت مافەکانی لە کابینەکەدا بچەسپێنێت“.
باسنیوز
