حكوومەتی هەرێمی كوردستان و راگەیاندنەكان هەماهەنگی دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

حكوومەتی هەرێمی كوردستان و راگەیاندنەكان هەماهەنگی دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
ئەمڕۆ دووشەممە حکوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن دەکات.

ئەمڕۆ د. جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ خستنەڕووی پلانی میدیایی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ نوێنەرانی میدیا ناوخۆییەکانی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە.

هەماهەنگی لە نێوان حکوومەت و دەزگاکانی راگەیاندن بۆ چۆنیەتی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.










باسنيوز



Top