شاندی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ وەزاره‌تی بەرگریی عێراق کۆ بوونەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/2/2020، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ له به‌غدا، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرسی بودجەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی هێزە وشکانییەکانی عێراق و پرۆسەی دووبارە بونیادنانەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و خستنەڕووی مەترسییەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان، کۆ بوونەوە".
باس له‌وه‌ش كراوه، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بە یاوەریی خالید شوانی، وەزیری هەرێم و سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدایان کرد و لەوێش لەلایەن نه‌جاح شه‌مه‌ری، وەزیری بەرگریی عێراق و ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەت پێشوازییان لێ کرا، دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ کران، کە تایبەتن بە بارودۆخی ناوچە جێناکۆکەکان و هه‌وڵدان بۆ تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر پرسی هەماهەنگیی هێزەکان لەناوچە جێناکۆکەکان، هەروەها پرسی بودجە و مووچە و پێداویستییەکانی پێشمەرگە.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەم کۆبوونەوەیە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی پێشووتر دێ، کە هەردوو شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری بۆ زیاتر لەیەک نزیکبوونەوەی بۆچوونەکان لە ڕابردوودا ئەنجامیان داوه.
باسنيوز
