ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ڕێگای سلێمانی - كه‌لار بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئه‌و شۆفێرانه‌ى ڕێگاى سلێمانى - كه‌لار ئاگادار كردووه‌ته‌وه: "له گوندی ئه‌حمه‌د قادری سه‌ر به ناحیه‌ی (باوه‌نوور)، ڕێگاكه داده‌خرێت و ده‌خریته سه‌ر سایده تازه‌كه، ئه‌مه‌ش بەهۆی چاکسازی و کارکردن له‌و ڕێگایه‌دا".
داوا لە شۆفێران كراوه: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگادار بن پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و بە وریاییەوە شۆفیری بکەن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لەڕووداوی هاتوچۆ".
باسنيوز
