وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە

وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

د. سامان بەرزنجی کە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پەرلەمان بانگهێشتی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان رکابوو، گوتی: "هەتا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە ئیران گەڕاونەتەوە و بەپێی ڕینماییەکان لەژێر چاودێریدان و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ئەم پرسە لەسەر هێڵین".

وەزیری تەندروستی گوتیشی: "بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر هێڵێن و هاوکات هەماهەنگییەکی ابش لە نێوان وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و وەڵامدانەوەی خێرامان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە".

د. سامان بەرزنجی ڕاشی گەیاند: "ئێمە لەڕێگەی فەرمیی وەزارەتەوە زانیارییەکان بە شێوەی ڕاست و شەفاف بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگوازینەوە و هاوشێوەی هەموو وڵاتانی دنیا لە قۆناغی یەکەمی پێشگیری لەم ڤایرۆسە ڕێکارە توندوتۆڵەکان دەگیرێنە بەر و دەبێ هاووڵاتیان هاوکارمان بن."











باسنيوز

Top