دكتۆر عەرەفات كەرەم : سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دوا بڕیار لە بارەی بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان لە کابینەکەی عەلاوی دەدەن.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆ دەبنەوە و دوا بڕیار لەبارەی بەشداریی کورد لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدەن.
بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە 24-2-2020، شاندی دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و ناوەڕۆک و دەرەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ محەمەد عەللاوی، بخاتە روو.
دكتۆر عەرەافات ئەندامی شاندەکە راگەیاند، رۆژی یەکشممە کۆتاییان بە سەردانە چەند رۆژەکەیان بۆ بەغدا ھێنا و ئەمڕۆش دەرەنجامی ئەو گفتگۆیانە دەخەنە بەردەم ھەر سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان.
دوایین گفتوگۆ شاندی كوردی لەگەڵ محەمەد عەللاوی ئەرێنی بوو و ئەو لە هەڵوێستەکانی پێشووی خۆی لەبارەی دیاریکردنی پشکی کورد لە کابینەکەی بەبێ وەرگرتنی هەڵوێستی کورد،، پەشیمان بووەتەوە.
