سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: عەللاوی بەڵێنی بەردەوامیی مووچەی فەرمانبەرانی داوە

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: عەللاوی بەڵێنی بەردەوامیی مووچەی فەرمانبەرانی داوە
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان و محەممەد عەللاوی باش ئاگاداری هەڵوێستی یەکترین و عەللاوی بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەران بەردەوامبێت و شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرجبکات.

سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، وەک شاندی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەممەد عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئەنجامداوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی گوتیشی، کاژێر 11:30 خولەکی پێش نیوەڕۆی سبەی دووشەممە، کەسی یەکەمی حیزبەکان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی هەڵوێست و بەشداریکردن لە کابینەکەی عەللاوی دەدەن.

سەلیم شوشکەیی دەڵێ، عەللاوی هەڵوێست و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ باسکراوە، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەران بەردەوامبێت و ئاماژەی بەوەش کرد، پێنەدانی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ستەمە و پارەی جوتیاران خەرجدەکات.
Top