وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: داوای ماسکی تایبەتمان لە ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی کردووە
د.محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، له‌گه‌ڵ رێكخراوه ته‌ندروستیی جیهانی له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ماسكی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە بۆ هەرێمی کوردستان دابین بكرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”به راشكاوانه دەڵێم، له‌م دوو رۆژه‌دا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه كرا كه گوایه ده‌بێت هه‌موو كه‌س ماسکەکە به‌كار بهێنێت، له‌كاتێكدا به‌پێی رێنمایی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییه‌كانی جیهان، ته‌نیا كه‌سانی بەرکەوتە لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسەکە ده‌بێت ماسکەکە به‌كار بهێنن وه‌ك كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تووشبووانی ئه‌و ڤایرۆسە ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی سنووره‌كان“.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دووپاتی کردەوە کە ”پێویست ناكات خەڵکی بە گشتی ماسکەکە به‌كار بهێنن، چونكه لێره ڤایرۆسەکە نییە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئه‌و ماسكه ئاساییانه‌ی به‌كار ده‌هێنرێت كه پێیان ده‌گوترێت ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری و ره‌نگیان شینە، فلته‌ریان له‌سه‌ر نییه، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، بەڵکوو ماسکەکانی جۆری M95 و M98 توانای ڕێگەگرتنیان لە ڤایرۆسەکە هەیە. گوتیشی: ”ئێستا داوامان له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كردووه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆرمان لەم ماسکانە بۆ بنێرن“.
باسنيوز
