حزبە کوردستانییەکان یاداشتێک لەبارەی دۆخی کەرکووک دەدەنە هەولێر و بەغدا

 حزبە کوردستانییەکان یاداشتێک لەبارەی دۆخی کەرکووک دەدەنە هەولێر و بەغدا


بڕیارە ئەمرۆ شەممە 22-2-2020، لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکووک لە بارەگای لقی سێی پارتی لەبارەی دۆخی کەرکووک کۆ ببنەوە و پەیامێک بدەنە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن، کە لە شاری هەولێر ساز دەکرێت.

بڕیارە لایەنە سیاسییەکان یاداشتێکی ھاوبەش لەسەر بارودۆخی کەرکووک ئامادە بکەن و بیدەنە هەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق.

لەو یاداشتەدا، لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک داوای چارەسەرکردنی دۆخی ئەمنیی کەرکووک و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوورەکە دەکەن.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کرد.

بەهۆی ناکارایی هێز و میلیشیا عێراقییەکان، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کەرکووک و ئەو ناوچانە دەستیان بە جموجۆڵ و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە و بەردەوام هاووڵاتییانی کورد دەڕفێنن و شەهید دەکەن.









باسنيوز
Top