پارێزگاری هەولێر: نێچیرڤان بارزانی جەخت لەسەر سزادانی تۆمەتبارانی کەیسی کچە منداڵەکەی هەولێر دەکاتەوە
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر هێڵە و خۆی سەرپەرشتیی ئەو بابەتە دەکات. دڵنیاییش دەدەین کە دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بۆ ئەو کەسانە بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، دوای ئەوەی پێنج کەس ناویان لەو کەیسەدا هاتبوو، تەواویان بە هاوکاری پۆلیس و لەماوەی چوار کاژێردا دەستگیرکران.
رۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باوکی ئەو کچە هەشت ساڵانە باسی لەوە هەڕەشەی لێدەکرێت، پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دایە باوکی ئەو کچە و خەڵک کە ئەو دۆسییەیە بە دادپەروەری دەڕوات و هەر کەسێک هەڕەشەی لێکردبێت، بە سزای یاسایی دەگات.
فرسەت سۆفی راشتگەیاند، قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە دانەخراون، بەڵام نەدەبوایە ئەو کەسانە مافی ئازادکردن بە دەستەبەرییان پێبدرێت. گوتیشی "لە داهاتوودا لە زیندان دەمێننەوە تاوەکو کەیسەکە یەکلادەبێتەوە".
