وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌رده‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌رده‌كه‌ن
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی گرنگن.

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (كوردستان24) رایگەیاندووە: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیاری "گرنگ"ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و رێگرتن له‌ كۆرۆنا".

وەزیری تەندروستی روونیشیكردووه‌تەوە، هه‌رێمی كوردستان به‌ جدی كار له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌تای وه‌رزی (كۆرۆنای نوێ2019) ده‌كات و هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر.










باسنيوز

Top