گۆڕان: شاسوار عەبدولواحید جگە لە خۆدزینەوە لە قەرزەکان هیچ مەبەستێکی دیکەی لە خۆپیشاندان نییە
نه‌سره‌دین مه‌حموود، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕايگه‌یاند: "خه‌ڵكى كوردستان باش ده‌زانێت، وەکوو گۆڕان سڵمان لە خۆپیشاندان نەکردووەتەوە، بەڵام ئێستا عێراق به دۆخێكى ئاڵۆزدا گوزه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسی نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كمان هه‌بێت، ئاراستەی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ده‌كه‌ین“.
جەختیشی کردەوە کە ئەوان ”به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیرى لەو خۆپیشاندانەدا ناکەین“ کە شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی بۆ دەکات.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان باسی لە قەرزەکانی خەڵک لای شاسوار عەبدولواحید کرد و رای گەیاند: ”خه‌ڵكى هه‌قى خۆیانە به شێوه‌یه‌كى یاسایی مافه‌كانى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، هه‌ر كه‌سێك قه‌رزار بێت، چۆن داواى مافى خه‌ڵك ده‌كات؟“.
بۆیە داوای لە شاسوار عه‌بدولواحید کرد، قه‌رزى خه‌ڵك بداته‌وه، ”ئه‌وكاته داواى مافى خه‌ڵكى بكات".
لەلایەن خۆشیەوە یاسین خزر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند، بانگەشەی خۆپیشاندانی شاسوار عەبدولواحید لەپێناو ئەوەیە، ”خۆی لە قەرزەکانی حکوومەت بدزێتەوە، لەوە زیاتر مەبەستێکی دیکەی نییە“. گوتیشی: ”شاسوار عەبدولواحید لەو ئاستەدا نییە من قسەی لەسەر بکەم“.
پێشتریش مستەفا چاڵاوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رای گەیاندبوو کە شاسوار عەبدولواحید ”نیوەی زەوییەکانی سلێمانی داگیر کردووە“ و بۆ خۆدزینەوە لە قەرزەکان، باسی خۆپیشاندان دەکات.
باسنيوز
