به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر: خێزانێك و 32 ئۆتۆمبێلمان له لافاو ڕزگار كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 8 و 45 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگاى مه‌خموور و به‌هۆى دروستبوونى لافاو، تیمى ڕزگارکردن گەیشتنە شوێنه‌كه و خێزانێك، كه له ئافره‌تێك و دوو منداڵ بوون، ڕزگار كران".
باس له‌وه‌ش كراوه، هه‌مان تیمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، 32 ئۆتۆمبێل كه به‌هۆى لافاوه‌وه گیران خواردبوو، ڕزگار كران.
له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه، شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش، لێزمه‌باران له هه‌ولێر بارى و به‌هۆیه‌وه له چه‌ند شوێنێك، ئاو كۆ بووه‌وه.
باسنيوز
