بەشیر حەداد: هێزە عێراقییەکان ناتوانن ناوچە کوردستانییەکان بپارێزن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمبارەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.2.20 لەمبارەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "ئێمە بۆ بەشداری لە پرسە و سەرەخۆشی ئەو چوار هاووڵاتییە شەهیدە هاتووین و سەردانی بریندارەکانمان کرد و بەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە کەسوکاریان ڕادەگەیەنین کە دوای ئەو ڕووداوە لێکۆڵێنەوە دەکەین و بە لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانیشمان ڕاگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەی ورد لەو ڕووداوە بکەن".
د. بەشیر حەداد ڕاشی گەیاند: "هەروەک دەزانن چەند ڕۆژ پێش ڕووداوی هاوشێوە لە خورماتوو، و پێشتریش لە شوێنی دیکەش ڕوودیان داوە و لەوانەشە ئەوە دوایین ڕووداو نەبن و بارودۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی دیسانەوە ئەمجۆرە رووداوانە ڕوو بدەنەوە، بۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی نوێنەرانی دووبارەی دەکەینەوە کە لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین و پەیوەندیی بە حکوومەتی عێراقەوە دەکەین و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ ڕادەسپێرین کە بەرپرسیارێتیی ئەم کارانە بگرنە ئەستۆ".
د. بەشیر حەداد وگتیشی: "دەبێ ئەو دوو وەزارەتە ڕێگەچارەیەک دیاری بکەن بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەمکارانە و بەڕای ئێمە ناوچە کێشە لەسەرەکان و بەتایبەت کەرکووک و دەوروبەری بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقییەکان کۆنترۆڵ ناکرێن و ژیانی ئەم هاووڵاتییانە ناپاریزرێن، بۆیە چەندین جارە ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە روو دەدەن، بەڕای ئێمە چارەسەر ئەوەیە کە هێزێکی هاوبەش لە پێشمەرگە و هێزی ئەمنیی عێراقی بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی خەلکێش لە پاراستنی ئاسایشی خۆیان دڵنیا بن".
دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە گوندی چەخماخەی قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر دووکانێک و لە دەسترێژێکدا چوار ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد شەهید بوون.
باسنيوز
