سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/2/2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا له ڕۆما کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها گفتوگۆ لەبارەی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرا، بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان.
هەردوولا دووپاتیان لە پتەوترکردنی دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردەوە، ھەروەھا گرنگیی بەردەوامبوونی مەشق و ڕاهێنانی ئیتاڵیا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
هاوکات لەمبارەوە مەسرور بارزانی لە پێگەی تایبه‌تیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارم هه‌بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "باسمان له هاوبه‌شیمان له بواره‌كانی ئه‌منی و بازرگانی كرد و گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیتاڵییه‌كان و بوون به به‌شێكیان له هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووریی كوردستان كرد".
باسنيوز
