سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەكات
ئهمڕۆ چوارشهممه 19/2/2020 له سهڵاحهددین، سهرۆك بارزانى پێشوازى له عوسمان بایدهمیر كرد، لەو دیدارەدا ڕەوشی گشتیی ناوچەكە و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان خرایە بەر باس، بیروڕایش لەبارەی بارودۆخی گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیامی ئاشتییانەی گەلی كوردستان و گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەر كێشەكان كرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و عوسمان بایدەمیر، نزیكبوونەوەی لایەنە كوردییەكان و گوتاری ئاشتیخوازانەی هاوبەشی نەتەوەیی بە پێویست زانرا.
باسنيوز
