لە كەركووك هێزێكی ئەمنی هەڵدەكوتنە سەر دوو گەڕەكی كوردنشین
درەنگانی شەوی دووشەممەی رابردوو 17/2/2020، هێزێكی لیوای 61ی سەر بە حكوومەتی عێراق هەڵیانكوتاوەتە سەر ژمارەیەكی بەرچاو لە ماڵانی هەردوو گەڕەكی "شۆریجە و پەنجا عەلی"ی شاری كەركووك کە هەردووکیان کوردنشینن.
ئەوەش زانراوە، ئەو هەڵمەتە بە بیانووی پشكنینی ماڵان و دەستبەسەرداگرتنی چەك کراوە و شێوازی پشكنینەكانیان و هەڵكوتانە سەر ئەو ماڵانە نیگەرانی لای دانیشتوانی ماڵەكان دروست كردووە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرا و لەو كاتەوە جگە نالەباریی دۆخی ئەمنی، ناوە ناوە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بە بیانووی پشكنین هەڵدەكوتنە سەر ماڵانی گەڕەكە جیاجیاكان كوردییەكان بەتایبەت لە درەنگانی شەودا.
باسنيوز
