مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا كۆبوونهوه
کەمێک لەمەوبەر (سێشهممه 18/2/2020)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک، لە ڕۆما، لەگەڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کۆبوویەوە.
چاوەڕوانیش دەکرێت هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی لەگەڵ کاردینال پێترۆ پارۆلین، سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان کۆببێتەوە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆببێتەوە.
لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رای گەیاندووە: ”كۆبوونهوهیهكی زۆر باشمان لهگهڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سهرۆك وهزیرانی ئیتاڵیا ئهنجام دا“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان له گرنگیی بهردهوامبوونی پهیوهندییه ئابوورییهكان و هاوكاریی توندوتۆڵیان لهبارهی بابهته ئهمنییهكانی ناوچهكه كردووە. هەروەها جەختی کردووەتەوە: ”ئیتاڵیا دۆستێكی بهردهوامی كوردستان بووه و ئێمه چاوهڕێی بهردهوامبوونی هاوبهشیمان دهكهین“.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ههروهها سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ پشتیوانیی بەهێزی لە شەڕی دژ بە داعش و ڕاهێنان بە پێشمەرگە، سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم کرد بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، تیشکیشی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان، هیوای خواست وەبەرهێنانی ئیتاڵی لە کوردستاندا گەشە بسەنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەومیدان بە هەماهەنگی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەربڕی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتیی ئیتالیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگهڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، بە تایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتاڵی لە هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
