گەرمیان.. سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لە خاڵێکی پۆلیس کردبوو دەستگیر کران
پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا تێیدا بڵاو کراوەتەوە، "دوای ئەوەی شەوی یەکشەممە چەند کەسێکی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا، تەقەیان لەخاڵکی پۆلیسی فریاکەوتن 104ی کەلار کرد و هەڵاتن دوای دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن پۆلیسەوە سەرجەم ئەوتۆمەتبارانەی دەستان هەبووە لەهاوکاری کردن و تەقەکردن لەخاڵێکی پۆلیسی 104ی کەلار دەستگیرکران".
لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەو تۆمەتبارانە ژمارەیان پێنج کەسە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 430 بەندکراون.
باسنيوز
