گەرمیان.. بەهۆی مەترسیی ژینگەییەوە سكاڵا لەدژی كۆمپانیا نەوتییەكان تۆمار دەکرێت

گەرمیان.. بەهۆی مەترسیی ژینگەییەوە سكاڵا لەدژی كۆمپانیا نەوتییەكان تۆمار دەکرێت
لە كێڵگە نەوتییەكانی گەرمیان، ئەو غازە سروشتییەی لەگەڵ نەوت دەردەچێت، مەترسیی ژینگەیی دروست كردووە و سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت پاش زانینی رێژەی زیانەكان ڕێوشوێنی سكاڵا دەگرینە بەر.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 17/ 2/ 2020 رایگەیاند: "فەرمانگەكانی ژینگەی گەرمیان و سلێمانیمان راسپاردووە كە زیانە ژینگییەكانی غازی سروشتیی كیڵگە نەوتییەكانی گوندی "چیا سورخ" لە سنووری شارۆچكەی "قۆرەتوو" و كیڵگەی نەوتیی گوندی "حەسیرە"مان بۆدیاری بكەن، بۆ ئەوەی سكاڵا لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان تۆمار بكەین."

گوتیشی: "لە گوندی چیا سورخ و حەسیرە كە نەوتیان لێ دەردەهێنرێت، بەردەوام غازی سروشتی لەگەڵ نەوتەكە دەردەچێت و سودی لێ نابنرێت و بەفیرۆ دەڕوات."

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكان، راشی گەیاند: "دەرچوونی غازی سروشتی لەگەڵ نەوت مەترسی ژینگەیی دروست كردووە."











باسنیوز

Top