گوتەبێژی وەزارەتی دارایی زانیاریی لەبارەی مووچەوە دەدات

 گوتەبێژی وەزارەتی دارایی زانیاریی لەبارەی مووچەوە دەدات
کەمێک لەمەوبەر، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی لەبارەی مووچە و پاشەکەوتی مووچە خستە ڕوو.

کەمێک لەمەوبەر ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند، دوێنێ یەکشەممە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٠، نووسراوێکیان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستە کراوە بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست و ئەوانیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئەمڕۆ واژۆیان کردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە داوای چەند بەڵگەنامەیەکیان کردووە، هەروەک یەکەمین گرێبەست و گرێبەستی تازەی ساڵی ٢٠٢٠ و بڕوانامەی ئەو مامۆستایانەی کە داوای دامەزراندنیان دەکرێت کە سەرجەمیان زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەبن.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە رای گەیاند: ”دۆخی دارایی کوردستان ئێستا ڕوونە، ئێمە لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیە هەموو مانگێک مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستاندا مووچەی خۆیان وەرگرتووە، بابەتی پاشەکەوت پەیوەستە بە چاکتربوونی دۆخی دارایی. هەر سی ڕۆژ جارێک مووچەی مووچەخۆران دابەش دەکەین“.









باسنيوز
Top