مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانی بۆ کاروباری دەرەوە کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پێشوازی لە نیلس ئانن، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە ستایشی سەقامگیریی و گەشەسەندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی دەسەڵاتدارییە لە عێراقدا.
لە کۆبوونەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
باسنيوز
