مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا ئاشکرا دەکات
لەمبارەوە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: " لە كۆبوونهوهیهكمدا له‌گه‌ڵ مارك سێدوڵ، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی به‌ریتانیا، جه‌ختمان له هاوبه‌شی به‌هێزی نێوان شانشینی یه‌كگرتوو و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "به‌رده‌وام ده‌بین له كاری هاوبه‌شمان له شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش و هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه".
هاوکات ئەمڕۆ لە پەراوێزی سێیەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی ئەڵمانیا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیران کۆ بووەوە.
بڕیارە لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ ئەمڕۆ گرووپی پەلەمانتارانی پارتی سەوزی ئەڵمانیا، لەگەڵ نێلسن ئالن، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، هاوکات مەلوود چاویشئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش کۆ ببێتەوە.
باسنيوز
