دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-2-2020، ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دادگاکە دانیشتنێکی لەسەر سکاڵایەک لە دژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی هێماکان لە هەرێمی کوردستان، ساز کردووە.
داواکار داوای لە دادگاکە کردبوو تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە نایاسایی هەژمار بکرێ، چونکە ناکۆکە لەگەڵ یاسای 31ـی ساڵی 1957ـی هەموارکراوی عێراق.
ئیاس سامۆک هەروەها رایگەیاندووە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵاکەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەرکی دادگای فیدراڵی چاوخشاندنەوەیە بەو یاسایانەی لەگەڵ دەستوور ناکۆکن، نەک ئەو یاسایاەی لەگەڵ یەکتر ناکۆکن.
باسنيوز
