عەلی لايجانى سەردانی سوریا دەکات
بەپێی ئاژانسی میهری ئێرانی، ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی لاریجانی، سەرۆک پەرلەمانی ئێران لە فڕۆکەخانەی تارانەوە بەرەو دیمەشقی پایتەختی سوریا رۆیشتوە.
لاریجانی لەلێدوانێکدا لە فڕۆکەخانەی تاران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "پێشتر بڕیار بوو ئەو سەردانە ئەنجامبدەن، بەڵام دواکەوتوە و ئێستا دەچمە سوریا کە وڵاتێکی گرینگ و دۆستی ئێرانە لە بەرەی بەرخۆدان".
سەردانەکەی لاریجانی لەکاتێکدایە لە 25ی مانگی رابردوەوە حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه له‌لایه‌ن روسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له باكوری سوریا چڕكردوه‌ته‌وه
سەردانەکەی لاریجانی لەکاتێکدایە لە 25ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه له‌لایه‌ن روسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له باكوری سوریا چڕكردوه‌ته‌وه، كه توركیا 12 خاڵی چاودێری له‌و پارێزگایه هه‌یه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه، هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و پارێزگایه ناچاربون ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا هه‌ڵبێن.
لە ماوه‌ی سێ مانگی دواییدا زیاتر له 830 هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا 143 هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربون
تیفان دوجاریك، وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "له ماوه‌ی سێ مانگی دواییدا زیاتر له 830 هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا 143 هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربون، کە له سه‌دا 80ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن ژن و منداڵن.
ناوچه‌ی ئیدلیب ته‌نها ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌ی سوریایه و ماوه‌ی زیاتر له دو مانگه حكومه‌تی سوریا به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی روسیا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات، توركیاش پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌كات و به‌بیانوی راوه‌دونانی هێزه كوردییه‌كان سنوری خاكی سوریای به‌زاندوه.
خەندان
