گرووپێكى پێنج كه‌سى به‌ 30 كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كران

گرووپێكى پێنج كه‌سى به‌ 30 كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، گرووپێكی پێنج كه‌سی به‌ 30 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه‌ ده‌ستگیر كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/2/2020، ‎به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "‎شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینیی ڕابردوو، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، گرووپێكى پێنج كه‌سى ده‌ستگیر كران و توانرا 30 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سه‌نته‌ری شاری دهۆك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "‎به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی زاخۆ و ئاسایشی دهۆك، توانرا هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیر كران".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سێ له‌وانه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و یه‌كێكیان دانیشتووی کەمپی مه‌خمووره‌.










باسنيوز

Top