بكوژێك خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 7 و 30 خوله‌كی به‌یانیی دوێنێ هه‌ینى 14/2/2020،بەهۆی دەمەبۆڵەوە لە گەڕەكی كرێكاران لە هەولێر،كەسێك كوژرا و بكوژەكەی هەڵات".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێ گەیشت كە بكوژەكە بەرەو سلێمانی هەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەست پێكرد و ناچار تۆمەتبار (ع، ق، م) لەدایكبووی 1995ی دانیشتووی كۆمڵگه‌ى دارەتوو لە هەولێر، خۆی ڕادەستی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد".
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تۆمەتبار پیشەی سكیورتی بووە و بەچەكی جۆری كڵاشینكۆف تەقەی لە هاووڵاتی (ف) كردووە و كوشتوویەتی.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا به فەرمانى دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی لەبنكەی پۆلیسی سەرا ڕاگیراوە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە.
باسنيوز
