سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
لە پەراوێزی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی میونشن، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد، کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران نیل شمید و کارستن شنایدەرو فیختز فەیگنترۆی لە پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بە رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان دا وەک فاکتەری سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە کرد، ھەروەھا باسی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە هەمەچەشنکردنی ئابووریی و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە وەبەرهێنان بەپێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان.












باسنيوز


Top