هەر دوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کوێت کۆ بوونەوە
بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2020.2.15 لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میۆنشن و لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنە سیاسییەکانی، لەگەڵ شێخ سەباح خالد حەمد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوێت کۆ بووەوە.
لەو دیدارەدا لەبارەی دواویین پرسی سیاسی و پێشهاتەکانی ناوچەکە عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان کوێت و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ کراوە.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوود سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی گرنگی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی چەندین وڵات لەوانە وەزیرانی دەروەر و بەرگریی ئەمریکا.
دیدارە و چاوپێکەوتنەکانی مەسرور بارزانی لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی "میونشن" بەم چەشنە بوون:
کۆبوونەوە لەگەڵ دان برولیێت، وەزیری وزەی ئەمەریکا
- کۆبوونەوە لەگەڵ بۆیکۆ بۆریسۆڤ، سەرۆک وەزیرانی بولگاریا
-کۆبوونەوە لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
-کۆبوونەوە لەگەڵ خاتوو ئەنگرێت کرامپپ کارنپاوەر، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا
باسنیوز
