ئیسپەر: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە

ئیسپەر: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەوە و رایگەیاند، هاوپەیمانیێتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوی کرا.ن، وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەکرد، هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکە.

ئیسپەر باسی لەوەشکرد، "ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین".

هاوکات مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە، هاوپەیمانێتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.





خەندان
Top